گرنگترینوهرزشهکانی دیکە
ڤێرستاپن پلەی یەکەمی کێبڕکێی خێرایی ئەمریکای بەدەستهێنا
یاریگا –
ماکس ڤێرستاپن، شوفێری هۆڵەندی و تیمی رێدبوڵ، پلەی یەکەمی کێبڕکێی خێرایی پاڵەوانیەتی خەڵاتی گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەدەستهێنا.
ڤێرستاپن، سێیەم ساڵە لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوانی جیهانی فۆڕمولا وەن، بڕیارە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی گەورەی شاری ئۆستن کێبڕکێیەکان بەڕێوەبچن.
لویس هامیلتن، شوفێری بەریتانی و تیمی مێرسێدس لە پلەی دووەمی کێبڕکێی خێراییدا هات و شارل کوکلیێر، شوفێری فەرەنسی و تیمی فێراری لە پلەی سێیەمدا هات و لاندۆ نۆریس، شوفێری بەریتانیا و تیمی ماکلارێن لە پلەی چوارەمدا هات.
ڤێرستاپن لە کێبڕکێیەکدا هەشت خاڵی وەرگرت و هامیلتن حەوت خاڵ، ئیتر تاوەکو پلەی هەشتەم، خاڵەکان بەرەوخوار هەژمار دەکرێن.ڤە