ئه‌مریکاگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ مێسی كۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزە بۆ لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی لە دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر چاڕلۆت كۆتایی هات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چاڕلۆتلە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر مەیامی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

ئەو یارییە كۆتا یاری ئینتەر مەیامی بوو لەم وەرزەی خولی ئەمریكی، لە دوای ئەوەی نەیانتوانی بگەنە قۆناخی پاڵاوتنەكانی خولەكە.

لە خولەكی 13ی یارییەكەدا كێروین ڤارگاس تاكە گۆڵەكەی چاڕلۆتی تۆمار كرد.

بەو ئەنجامەش چاڕلۆت كۆی خاڵەكانی بۆ 43 خاڵ بەرزكردەوە و لە ریزبەندی نۆیەم دێن و مەیامیش كۆی خاڵەكانی لە 34 خاڵ وەستاوە و لە ریزبەندی چواردەیەم دێت.

لیۆ مێسی لەگەل ئینتەر مەیامی لە 14 یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی 11 گۆڵ بكات، پێنج گۆڵیش درووست بكات و نازناوێكیش بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button