فەڕەنسا

مامادۆ ساخۆ لە سان جێرمان دەمێنێتەوە

یانەی ئۆڵێمپیک لیۆن گرنگی خۆی پیشاندا بۆ مۆر کردنی گرێبەستێک لەگەڵ بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان مامادۆ ساخۆ بەڵام یانەی پاریسی دووپاتی کردەوە کە ساخۆ بۆ فرۆشتن نیە.

لە وەرزی ڕابردوو ناوی ساخۆ بەسترایەوە بە گواستنەوە بۆ ئینگلتەرا و هەروەها یانەی ئەیسی میلان ـیش گرنگی خۆی بۆ ئەم یاریزانە پیشانداوە.

لە دوای گەیشتنی بەرگریکار تیاگۆ سێلڤا بۆ قەڵای پاڕک دی پڕانس ئەوا پڕوپاگەندەکان سەریان هەڵدا سەبارەت بە دەرچوونی یاریزانی تەمەن ٢٢ ساڵان.

لیۆن داوای هەردوو یاریزانی پاریس ساخۆ و کلێمێن چانتۆمێ دەکات بەڵام لیۆناردۆ ـی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە ڕەتی کردەوە دەست بەرداریان ببێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close