ئینگلتەرا

محەمەد سەڵاح ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا

لە ئەنجامی بردنەوەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر ئێڤەرتۆن، محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی رێدز هەردوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد. لە گێمی یەکەم خەریکبوو بە شووتێک گۆڵێکی جوان بکات، بەڵام تۆپەکەی بەسەر ستون چووە دەرەوە.

سەڵاح لە هەوڵەکانی نەوەستا و لە کۆتاییدا گۆڵی یەکەمی بە لێدانی سزا تۆمارکرد. دواتر سەڵاح لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەش توانی دووانە بکات و لیڤەرپوول بەم دوو گۆڵەکەی سەڵاح دێربی مێرسیسایدی لە ئێڤەرتۆن بردەوە.

بەم دوو گۆڵە محەمەد سەڵاح کۆی گۆڵەکانی لە سەرجەم ئەو خولانەی بەشداری کردووە گەیاندە 201 گۆڵ. سەڵاح ئەم ئامارەی لە خولی ئیتاڵیا و خولی ئینگلیزی و خولی سویسرا تۆمار کردووە. لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم ئاستەی، هێرشىەرە مسڕییەکە بەم زووانە ژمارەی پێوانەیی 200 گۆڵ بە درێسی لیڤەرپوول (194 گۆڵ تا ساتەوەختی نووسینی ئەم بابەتە) تێدەپەڕێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button