ئیسپانیاگرنگترین

لوتکەی لالیگا… مەدریدی برسی و سێڤییا بریندار

ریال مەدرید برسی سێ خاڵی نوێیە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە، كاتژمێر 19:30 لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی لالیگا، سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان میوانداری ریال مەدرید دەکات.

بەرلەم یارییە مێرێنگی لەم وەرزەی لەلیگا لە 9 یاریدا 8 یاری بردووەتەوە و یارییەکیشی دۆڕاندووە، بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

دۆخی سێڤییا خراپە، لە 8 یاریدا تەنیا 2 یاری بردووەتەوە، 4 یاری دۆڕاندووە و 2 یاریش یەکسانبووە، بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ پلەی چواردەیەمی خولەکەی گرتووە.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەکانیان:

لە مێژووی لالیگا هەردوویانە لە 158 یاریدا رووبەڕووبوونەتەوە، ریال مەدرید 86 یاری بردووەتەوە، سێڤییایش 45 یاری بردووەتەوە و لە 27 یاریدا یەکسانبوون.

هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆ پۆرتوگالی گۆڵکاری مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانەیە، لە 27 یاریدا 18 گۆڵی کردووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر سێڤییا

سەرەڕای خراپی ئاستی سێڤییا، یارییەکە بۆ مێرێنگی ئاسان نابێت، بەوپێیەی یارییەکە لەدەرەوەی یاریگای خۆیەتی، سێڤییاش پەیتا پەیتا هەوڵی خۆرێکخستنەوە دەدات، بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە نادات.

هاوکات یارییەکە رووداوێکی مێژووی لەخۆ دەگرێت، سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی پێشووی یانەی ریال مەدرید، دوای نزیکەی 1000 رۆژ لە جێهێشتنی ریال مەدرید، لەم یارییەدا رووبەڕووی یانە کۆنەکەی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button