
یاریگا –
ئەڕۆڵ تۆکگۆزلەر، راهێنەری پێشووی ئاردا گولەر پێی وایە داهاتووێکی گەورە چاوەڕێی ئەستێرە تورکییەکە دەکات.
تۆکگۆزلەر لە تەمەنی لاویدا راهێنەرایەتی گولەری کردووە، ئەو پێی وایە ئاردا دەتوانێت لە لیۆنێل مێسیش باشتر بێت، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس دەڵێت
مێسی باشترین یاریزانە تاوەکو ئێستا بینیبێتم، ئاردا گولەریش توانای زۆر گەورەی هەیە. مێسی هەموو شتێکی بەدەستهێناوە و پێویستە ئاردا بە هەمان شێوەی بەدەستیان بهێنێت. هێشتا ئاردا منداڵە، بەڵام داهاتووێکی گەورە چاوەڕێی دەکات، ئاردا توانای زیاتری لە مێسی هەیە.
لە هاوینی رابردوودا، ریال مەدرید لە دوا ساتەکاندا ئاردا گولەری لە دەستی بارسێلۆنا هێنایە دەرەوە، هەرچەندە بەهۆی پێکان ئاردا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.
ریال مەدرید ئەم ئێوارەیە لەلالیگا رووبەڕووی سێڤییا دەبێتەوە.