ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” ئەو یاریزانەی ریال مەدرید لە لیۆنێل مێسی باشتر دەبێت ”

Yariga App

یاریگا

ئەڕۆڵ تۆکگۆزلەر، راهێنەری پێشووی ئاردا گولەر، یاریزانی ئێستای یانەی ریال مەدرید، دووپاتیکردەوە، ئەستێرە لاوەکە دەرفەتی ئەوەی هەیە لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، کاپتنی پێشووتری یانەی بارسێلۆنا و ئێستای ئینتەر مەیامی باشتر بێت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی ئاس ئاشكرایكرد یاریزانەکە توانای پێویستی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە.

 تۆکگۆزلەر وتی: لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەیناسیم و هێشتا لە قوتابخانەدایە، من یەکێک بووم لە مامۆستاکانی، هەروەها راهێنەری، یەکێک لە هاوکارەکانم ئاگاداری کردمەوە لە بەهرە ناوازەکەی.

بەردەوام بوو ووتی: تۆپەكە وەك لایەنێكی دیكە بوو بۆ ئاردا، وەك ئەوەی پێی سێیەمی بێت، لە هەر بارودۆخێكدا زیاتر لە چارەسەرێكی بۆ هەر كێشەیەك هەبوو، رەنگە تەنانەت پێنج چارەسەریشی هەبێت.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: مێسی گەورەترین یاریزانە کە تا ئێستا بینیومە، ئارداش هێشتا گەنجە و کاری زۆری هەیە كە بیكات، بەڵام لەڕووی ئەگەرەکانەوە، ئاردا توانای ئەوەی هەیە لە لیۆ باشتر بێت.

ئاردا گولەر بە درێسی ریال مەدریدەوە

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئاردا گولەر لە ریزەكانی فەنەرباچێ بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

لەو كاتەوەی گولەر پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كردووە تووشی پێكان بووە و تا ئێستا هیچ یارییەكی لەگەڵ ئەو یانەیە نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button