ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ریال مەدرید لە ترسی سعودییەکان هەنگاوێک بۆ هێشتنەوەی ڤینیسیۆس دەنێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت لە ئێستاوە مانەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر گەرەنتی بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە ترسی پارە زەبەلاحەکانی سعودیە، مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ڤینی نوێبکاتەوە، چونکە چەندین دەنگۆی جیاواز باس لە گرنگیپێدانی یانە سعودییەکان بە تواناکانی ڤینیسیۆس دەکەن.

لە هاوینی رابردوودا، ئیتیحاد توانی کەریم بێنزێما بە جێهێشتنی مەدرید رازی بکات و بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەی جەدەوە کرد.

رۆژنامەکە دووپتیکردووەتەوە، ڤینیسیۆس گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 نوێکردووەتەوە، بەڵام وردەکارییەکان ئاشکرا نەکراون، کەچی ئەهلی سعودی چاوی لەسەر ڤینی داناوە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا، بەختی خۆی لەگەڵدا تاقیبکاتەوە.

هەرچەندە ئەهلی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی وەک ریاز مەحرز، ئێدواردۆ مێندی، فرانک کیسیێ، گابریێل ڤێگا و رۆبێرتۆ فیرمینۆ کردووە، بەڵام نەیتوانیوە ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت.

ئەهلی لە پلەی شەشەمی خولی رۆشن دێت و تەنیا 19 خاڵی لە 9 یاریدا کۆکردووەتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەکە بێت، ئەهلی لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکات و ڤینیسیۆس بووەتە ئامانجی سەرەکی یانەکە.

مەدرید دەیەوێت هیچ مەترسییەک لەسەر ئەستێرەکانی نەمێنێت، بۆیە پلانی تۆکمەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس داڕێشتووە.

مووچەی ساڵانی ڤینیسیۆس لە گرێبەستە نوێیەکەیدا، دەگاتە 12 ملیۆن یۆرۆ، ئەمە جیا لە شیرینییەکان. هەروەها مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەگاتە یەک ملیار یۆرۆ.

ڤینیسیۆسی تەمەن 23 ساڵان لە ساڵی 2018 لە فلامینگۆوە بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد.

لە وەرزی رابردوودا، ڤینیسیۆس لە کۆی 55 یاریدا 23 گۆڵی کرد و 21 گۆڵی دیکەشی دروستکرد.

تاوەکو ئێستا ڤینی 232 یاری لەگەڵ مەدرید کردووە و ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندووەتە 62 گۆڵ و 65 دیکەشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button