ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی میتۆما گرێبەستەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی میتۆما گرێبەستەکەی لەگەڵ بڕایتن نوێکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر یانەی بڕایتن رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستێکی درێژخایەنی نوێیان لەگەڵ کاۆرو میتۆمای ژاپۆنی واژۆ کردووە و یاریزانەکە لە بڕایتن دەمێنێتەوە.

یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکەی میتۆما بۆ 4 وەرز نوێکراوەتەوە، ناوبراو تا هاوینی ساڵی 2027 درێسی یانە ئینگلیزییەکە دەپۆشێت.

رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری یانەکە لە بارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بەمشێوەیە دوا:

نوێکردنەوەی گرێبەستی میتۆما هەواڵێکی سەرنجڕاکێش و نایابە، یاریزانێکی سەرەکی تیپەکەمە و زۆر دڵخۆشم بە نوێکرانەوەی گرێبەستەکەی.

میتۆما لە هاوینی 2021 بە بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی کاواساکی ژاپۆنییەوە گواسترایەوە بۆ بڕایتن، یانە ئینگلیزییەکە لە هەمان وەرز بەشێوەی خواستن یاریزانەکەی پێشکەش بە رۆیال یونیەنی بەلجیکی کرد.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 گەڕایەوە بڕایتن، لە وەرزی رابردوو ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد، بەشێوەیەکی گەشتیش بە درێسی بڕایتن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 52 یاری کردووە، 13 گۆڵ و 12 ئەیستی کردووە.

دی زێربی و میتۆما

بابەتی زیاتر

Back to top button