ئینگلتەرا

هۆکاری ئاستە بەرزەکەی بێڵینگهام چیە؟

Yariga App

یاریگا

پێدەچێت یەکێک لە هۆکارەکانی ئاستبەرزی جود بێلینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ریال مەدرید، ئەو ڕێجیمە تایبەتە بێت کە پابەندە پێیەوە.

بێلینگهام هاوینی رابردوو یانەی بووروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیای بەرامبەر 103 ملیۆن یۆرۆ بەرەو یانەی ڕیال مەدرید بەجێهێشت، هەر لە یەکەم یاریشەوە دەریخست کە شایستەی ئەوەیە ئەم پارە خەیاڵیە بووە.

لە سەرەتای وەرزەوە ئەو یاریزانە توانیویەتی بە درێسی یانە نوێیەکەی 10 گۆڵ تۆمار بکات و سێ ئەسیستیش بکات، ئەم ئاستە باشەش ستایشی زۆری لەلایەن هاندەرانی تۆپی پێ و کەسایەتییە ناودارەکانی جیهانی تۆپی پێیەوە هەبووە.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە یەکێک لە هۆکارەکانی ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە، ڕێجیمێکی تایبەتە کە هەوڵدەدات لە هەر بارودۆخێکدا پەیڕەوی بکات و زۆر یارمەتی توانا جەستەیەکانی داوە.

بێلینگهام تا ڕادەیەکی زۆر پابەندە بەم ڕێجیمە، بەڵام هەندێکجار خواردنی دڵخوازی خۆی کە بریتییە لە فاسۆلیا و هێلکە بۆ ئەم بەرنامەیە زیاد دەکات.

ئەستێرەکەی ڕیال مەدرید لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر و ئیدەر میلیتاو و هەندێک یاریزانی دیکە کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵدا هەیە، پێکەوە ژەمی نانخواردن دەخۆن، بەڵام هەمیشە ڕێجیمەکەی خۆی پەیڕەو دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button