ئه‌مریکا

فیفا یانەی هیلال قەرەبوو دەکاتەوە

یاریگا

نێیمار داسیلڤا هاوینی رابردوو بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودی کرد، بەڵام ئەو یاریزانە بەهۆی پێکان بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی ناکاتەوە.

ماڵپەری گلۆبۆی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، پێکانەکەی نێیمار لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی یاسایەک کە بەرژەوەندی یانەکان بپارێزێت.

بەگوێرەی یاساکە، ئەگەر یاریزانێک لە یارییەکانی فیفادا تووشی پێکان بوو و لە ماوەی 28 ڕۆژ نەگەڕایەوە یاریگا، ئەوا دەبێت فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا “ قەرەبووی یانەکەی بکاتەوە.

 لە بارەی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سامبا و یانەی هیلالی سعودی، فیفا بەهۆی پێکانەکەی ئەو یاریزانە دەبێت 7 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەکو قەرەبوو پێشکەشی یانە سعودیەکە بکات، هەرچەندە ئەو پارەیە ژمارەیەکی زۆر کەمە بە لەبەرچاوگرتنی بڕی گواستنەوەکە و هەروەها مووچەکەی. 

نێیمار بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر ئۆرگوای تووشی بووە، نزیکەی 8 بۆ 9 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button