سعوودیەگرنگترین

ئاشکرا بوو: رۆناڵدۆ چۆن بە خواردنی پاشماوەی بەرگەر بووە باشترینی جیهان

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تەمەنی لاویدا، پاشماوەی خواردنە خێراکانی ماکدۆناڵدزی دەخوارد، ئەمەش بە پێی قسەی هاوڕێ دێرینەکانی لە سپۆڕتینگ لیسبۆن.

رۆناڵدۆ و فابیۆ پایمی هاوڕێی و هاوتیمی لە سپۆڕتینگ، شەوانە دەچوونە نزیک چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز و پاشماوەی بەرگەریان دەخوارد، ئەمەش هەژاری ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە تەمەنی لاویدا پشتڕاسدەکاتەوە. پایم بە رۆژنامەی سەنی راگەیاندووە

کاتێک لە ئەکادیمیای سپۆڕتینگ یاریمان دەکرد، لە نزیک یاریگا دەژیاین، شەوانە دەچووینە نزیک چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز و پاشماوەی بەرگەرمان دەخوارد، ئەو ساندویچانەمان دەخوارد، کە خەڵک تەواوی نەکردبوو. ئەمە کاری هەموو شەوێکمان بوو.

ئێستا رۆناڵدۆ بە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان دادەندرێت و مووچەی ساڵانەی دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ و یاری بۆ نەسڕ دەکات، لەبارەی ئەمەوە پایم دەڵێت

کە منداڵ بووین، زۆر دڵخۆش بووین، بەڵام رۆناڵدۆم بەردەوام وەک کەسێکی بەکۆشمم دێتە پێش چاو، بەردەوام دەیەویست باشترین بێت، هەمیشە باشترینیش بوو. کاتێک دەدۆڕا زۆر خەمبار دەبوو، بەڵام هەوڵە بەردەوامەکانی بەم شوێنەی ئێستای گەیاندووە. هەرچەندە ئێستا پێویستی بە یاریکردن نییە، چونکە باشترینە و هەموو شتێکی بردووەتەوە و هیچ نەماوە، بەڵام ئەمە هەمووی ئەنجامی ماندووبوون و کۆششێکی بێوێنەیە.

رۆناڵدۆ سەرکردایەتی پۆرتوگالی کرد و هەڵبژاردەکەی گەیاندە یۆرۆی 2024. بڕیارە شەممەی داهاتوو رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ لە خولی رۆشن رووبەڕووی دەمەک ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button