ئینگلتەرا

ئەستێرەکانی ئینگڵتەرا بڕە پارەیەکی زۆر لە ئاهەنگێکی شەوانەدا خەرج دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەکانی ئینگلتەرا وەک جاک گریلیش و جەیمس مادیسۆن بڕە پارەیەکی زۆریان بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنیان بۆ یۆرۆی 2024 خەرج کردووە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شەوی سێشەممە لە یارییەکی هەستیار و سەرنجڕاکێشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاریی کرد و بە ئەنجامی 3-1 بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 مسۆگەر کرد.

زۆرێک لە هاندەرانی ئەم هەڵبژاردەیە نیگەران بوون لەوەی رووداوەکانی یاری کۆتایی یۆرۆی 2020 لە یاریگای وێمبڵی دووبارە ببێتەوە، بەڵام ئەمە رووی نەدا و ئەستێرە ئینگلیزەکان توانیان بە پێشکەشکردنی نمایشێکی درەوشاوە لە رکابەرەکەیان رزگاریان بێت و تۆڵەی شکستە تاڵەکە بکەنەوە.

گاریس ساوسگەیت ئەوەندە دڵخۆش بوو بە ئاستی یاریزانەکان و بەم سەرکەوتنە، وەک پاداشتێک رێگەی پێدان بچنە چێشتخانەیەکی گرانبەها بە دڵی خۆیان لە لەندەن تاوەکوو ئاهەنگ بگێڕن.

ئێستا رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کە یاریزانانی وەک ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و جود بێلینگهام و لۆک شاو لەم ئاهەنگەدا ئامادەبوون و تەنانەت تێچووی مێزی هەندێکیان وەک گریلیش و مادیسۆن گەیشتووەتە 35 هەزار پاوند.

لەم نێوەندەدا، بابەتە سەرنجڕاکێشەکە ئامادەنەبوونی هاری کەین بوو لەم ئاهەنگەدا، کە پێی باشتر بوو لەگەڵ خێزانەکەی و کۆرپە تازە لەدایکبووەکەیدا کات بەسەر ببات، کە لەم رۆژانەدا بەهۆی چوونی بۆ ئەڵمانیا و یاریکردنی بۆ بایرن میونشن لێیان دوور کەوتووەتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button