ئەرشیڤ

سزایەکی قورسی تۆنالی… چارەنووسی سانچۆ و ماچەکەی هێرمۆسۆ

بەرگی ئەمڕۆی رۆژنامە وەرزشییەکانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

بەرگی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2023.

رۆژنامەی مارکا بەخێرهاتنەوەی جێنی هێرمۆسۆ دەکات.

◉ هێرمۆسۆی پاڵەوانی جامی جیهانی، پاش چەند هەفەیەکی ئاڵۆز گەڕایەوە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

بەرگی ئەمڕۆی رۆژنامەی مارکا

“محەمەد سەڵاح داوا لە سەرکردە جیهانییەکان دەکات هاوکاری غەززە بکەن”

◉ رۆژنامەی تەلەگراف پەیامە پڕ سۆزەکەی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول دەخاتەڕوو، کە داوا لە سەرکردەکانی جیهان دەکات کۆتایی بە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە بهێنن و هاوکاری مرۆیی دەستبەجێ بگەیەنن بە لێقەوماوان.

بەرگی ئەمڕۆی رۆژنامەی تەلەگراف

“تاوانبار، تۆنالی رووبەڕووی سڕکردن دەبێتەوە”

◉ رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس، نوسیوییەتی؛ پارێزەراکانی تۆنالی دانیان بە گرەوکردنی یاریزانەکە ناوە، رەنگە بۆ ماوەی 3 ساڵ سڕ بکرێت لە یاریکردن.

هەروەها دەڵێت، بۆ سزادانی جەیدن سانچۆ، ئێریک تێن هاخی راهێنەری مانچێستەر یونایتد لە ژووری جلگۆڕین پاڵپشتی دەکرێت.

بەرگی ئەمڕۆی رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس

“گێــــــژناوی تـــــــوون”

ساندرۆ تۆنالی چیرۆکی سەرەکی ئەمڕۆی رۆژنامەی دەیلی مەیلیشە.

◉ نیوکاسڵ چاوەڕوانی ئاشکراکرانی ماوەی سزاکەی تونالی دەکات، دواتر پێداچوونەوە بۆ بژاردە یاساییەکانی خۆی دەکات لەگەڵ ئەو یاریزانەی لە مێرکاتۆی رابردوو کە بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند گواستیەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل

“تۆنالی رووبەڕووی سزایەکی سێ ساڵی دەبێتەوە”

◉ رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تۆنالی پاش ئەوەی دانی بە تاوانەکەیدا نا، رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە و بۆ سی ساڵ سڕ دەکرێت.

هەروەها مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بۆ دەستبەرداربوون لە جەیدن سانچۆ، چوونکە یاریزانەکە ئامادە نییە داوای لێبوردن بکات.

بەرگی ئەمڕۆی رۆژنامەی میرەر

“لاپۆرتا تۆمەتبارە”

◉ رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئەگەر بتوانێت ناوی ڤیتۆر رۆکی تۆماربکات، لە ناوەڕاستی مانگی یازدە ئاگاداری بۆ دەنێرێت.

لاپۆرتا تۆمەتبارە بە بەرتیلدان بە نێگرێیرا، هێرمۆسۆش دوای رووداوەی ماچەکە گەڕایەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

بەرگی ئەمڕۆی رۆژنامەی سپۆرت

 


◉ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، سۆنالی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ئەگەری هەیە بۆ ساڵیک سڕبکرێت. بەڵام بەڵگەی تەواو لەسەر زانیۆلا نەدۆزراوەتەوە.

“بێڵینگهام یاریزانێکی مۆدێرن و جیهانی”

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button