یاریگا- محەمەد سەڵاح لە کۆتاییدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ فەڵەستین دەربڕی.
ئەستێرە بەناوبانگەکەی لیڤەرپوول رووبەرووی رەخنەی زۆر بووەوە لەسەر بێ هەڵوێستی و بێدەنگی لەسەر جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین.
سەڵاح پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت
هەمیشە ئاسان نیە لە کاتی وەهادا قسە بکەیت، کاتێک ئەو هەموو توندوتیژی و ئازارە هەیە. رووداوەکانی ئەم چەند هەفتەیەی رابردوو بەرگە گرتنی زەحمەتە. هەموو رۆحێک پیرۆزە و کۆمەڵکوژییەکان پێویستە بوەستێنرێن وا خێزانەکان لەناوچوون. ئەوەی روونە ئێستا ئەوەیە پێویستە رێگە بە هاوکاری مرۆیی بدرێت بچنە ناو غەزە. خەڵکی لە دۆخێکی زۆر خراپدان لەوێ و دیمەنەکانی نەخۆشخانەکەی شەوی رابردوو تۆقێنەر بوون. خەڵکی غەزە پێویستییان بە خواردن و ئاو و پێداویستی تەندروستییە بە خێرایی. داوا لە سەرۆکی وڵاتان دەکەم یەکبگرن و کۆتایی بەو کۆمەڵکوژییە بهێنن. مرۆڤایەتی پێویستە سەربکەوێت.
— Mohamed Salah (@MoSalah) October 18, 2023