یاریگا
دوای ئەوەی کەریم بێنزیما پشتیوانی فەڵەستینی کرد و ئیسرائیلی ئیدانە کرد، جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئەو یاریزانەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پەیوەندی بە ئیخوان موسلیمینەوە هەیە.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەمبارەوە گوتی
وەک هەموومان دەزانین کەریم بێنزیما پەیوەندی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین هەیە
ماڵپەری لو پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، براوەی دوایین خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و بەنیازە سکاڵا لەسەر ئەو بوختان و ناوزڕاندنە تۆمار بکات کە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بەرامبەری کردویەتی، سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین.
قسەکانی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لانیکەم لەناوخۆی فەرەنسا کاریگەرییەکی زۆری هەبوو و گەیشتە ئاستێک کە یەکێک لە سیناتۆرەکانی ئەو وڵاتە داوای لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی بێنزیما کرد و هەروەها خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لێ وەربگیرێت.