ئیتاڵیا

ساموێل چوکوێزی نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا

ساموێل چوکوێزی هێرشبەری نایجیری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، لە یاریی نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و سعودیە تووشی پێکان بوو و لەوانەیە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بێت.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی، لە یارییە دۆستانەکەی نێوان سعودیە و نەیجیریا، ساموێل چوکوێزی تووشی پێکان بووە و لە خولەکی 65 بەم هۆیەوە یاریگای جێهێشت. بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان، ئەم یاریزانە لە ماسولکەکانی ڕانیدا تووشی پێکان بووە و نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت هێرشبەرەکەی رۆسێنەری دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان لە مانگی تشرینی دووەم لە پێکانەکەی رزگاری بێت و بگەڕێتەوە یاریگاکان.

لەئەنجامی ئەم پێکانە، ساموێل چوکوێزی لە یارییەکانی بەرامبەر یوڤێنتوس، ناپۆلی، ئودینێزی و لێچی لە خولی ئیتاڵیا بەشداری ناکات، هەروەها لە دوو یاری بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگدا بەشداری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button