مێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بارسێلۆنا بەرواورد دەکات
یاریگا –
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جارێکیتر بە سەرکردایەتی ئەفسانە لیونێل مێسی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
لیۆ دوو گۆڵی بەرامبەر پیرۆ تۆمارکرد و یارمەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە رێگەی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بدات. هێرشبەری یانەی ئینتەر مەیامی بە تەواوی لە ئاستی پێشکەوتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رازییە و لە چاوپێکوتنێکی سەرنجڕاکێشدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا لەسەردەمی خۆیدا بەراورد کرد.
مێسی لە کۆتایی یارییەکەدا گوتی:
لەڕووی ئاستی یاریکردنەوە، ئێمە گەشەمان کردووە و ئازادانەتر یاری دەکەین، دوای بردنەوەی مۆندیال ئەمە زیاتر ئاشکرایە، تیپەکە بە متمانەیەکی زۆرەوە یاری دەکات، گرنگ نییە لە کوێ یان لەگەڵ کێ یاری بکەین، هەمیشە تۆپەکە لەبەردەممان دایە و هەست بە باشی دەکەین. چێژ لە یاری کردنمان وەردەگرین. دەمانەوێت بەردەوام بین لە باشتربوون. هەڵبژاردەی ئێستای ئەرجەنتین نزیک بووەتەوە لە ئاستی باشترین یانەی مێژوو، ئەو بارسێلۆنایەی کە من یاریم تێیدا دەکرد.
پاڵەوانەکەی جیهان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
بابەتی مرۆیی زۆر گرنگە. من هەمیشە ئەمەم گوتووە. کاتێک گروپێکی باش لە ژووری جلگۆڕیندا لە کەشێکی باشدا بێت، هەموو شتێک ئاسانتر دەبێت. ئێمە دەمێکە ئەم تیپە گەورەیەمان بینیوە. چێژ لە یاریکردن و پێکەوە بوون وەردەگرین. ئەم هەڵبژاردەیە زۆر گەنجە و زۆر برسی بردنەوەیە. یاریزانی لاومان هەیە کە هەموو شتێکیان بردووەتەوە بەلام دەیانەوێت دەستکەوتی گرنگیتر لەسەر ئاستی تاک و گروپ بەدەست بهێنن. پەیامی راهێنەرەکەمان ئەوەیە کە کۆپا ئەمریکا و مۆندیال کۆتایی هاتووە و سەردەمێکی نوێ دەستی پێکردووە. دەبێت لە سفرەوە دەست پێ بکەین.