ئیسپانیا

ریال مەدرید دەستبەرداری رۆدریگۆ دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە هیچ شێوەیەک لە ئاستی رۆدریگۆ گۆسی هێرشبەری یانەکەی رازی نییە لەم وەرزە نوێیەدا و ئەگەری ئەوەی هەیە بژاردەی فرۆشتنی رۆدریگۆ گۆس لەبەرچاو بگرێت.

شەوی رابردوو ئێدوارد ئیندا لە کەناڵی ئێل چیرینگیتۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ریال مەدرید بیر لە فرۆشتنی رۆدریگۆ دەکاتەوە و دەیەوێت لە فرۆشتنەکەی سود بکات. یانەکە دەتوانێت هاوینی داهاتوو بە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت و بەم پارەیە یاریزانێکی کوالیتی بۆ تیپەکەیان بگوازنەوە.

ئیدوارد ئیندا گوتی:

رۆدریگۆ لەم دواییانەدا ئاستی زۆر خراپ بووە، هەموو ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید خۆشیان دەوێت و پێدەچێت بەناوبانگترین یاریزانی ریال مەدرید بێت، بەڵام لە دەرەوەی ژووری دەستەی کارگێڕی نیگەرانییەکی زۆر هەیە، رەنگە لەگەڵ هاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید، هێڵی هێرشبەری یانەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت و پێش هەموو شتێک پێگەی رۆدریگۆ دەکەوێتە مەترسییەوە یاخود رەنگە یانەکە بیفرۆشێت.

ئیندا لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی:

رۆدریگۆ یاریزانێکە کە دەتوانی بە فرۆشتنی پارەیەکی زۆر بخەیتە گیرفانتەوە و دواتر وەبەرهێنان بکەیت بۆ کڕینی کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند. ئێمە باسی 250 ملیۆن یۆرۆ دەکەین و بەهای رۆدریگۆ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نزیکە لە 100 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button