ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید کوبۆ دەگەڕێنێتەوە

تاکێفوسا کوبۆ مەدریدی سەرسامکردووە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەنیازە تاکێفوسا کوبۆی ژاپۆنی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بە وردی چاودێری دۆخی ئەستێرەی یانەی ریال سۆسیدا، تاکێفوسا کوبۆ دەکات، لۆس بلانکۆس پلانی ئەوەی لەژێرسەرە جارێکی دیکە یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە مەدرید.

کوبۆ لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی تۆکیۆ ئێف سی ژاپۆنییەوە گواسترایەوە بۆ ریال مەدرید، یاریزانەکە لە نێوان ساڵی 2019 تا 2022 بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەکانی ریال مایۆرکا، ڤیاریال و خێتافی کرد.

دواتر لە هاوینی 2022 بە بڕی 6.50 ملیۆن یۆرۆ لە مێرێنگییەوە گواسترایەوە بۆ ریال سۆسیداد و هیچ پەیوەندییەکی بە ریال مەدریدەوە نەما.

مەرجی هەڵوەشاندنەدوەی گرێبەستی ئەستێرە ژاپۆنییەکە 60 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، ریال مەدرید دەتوانێت بە نیوەی ئەو نرخە یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە یانەکەی.

کوبۆ لەگەڵ ریال مەدرید

کوبۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی لالیگا، لە 10 یاریدا 5 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە، توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکەش بەدەستبهێنێت.

هەر بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە، ریال مەدریدیش دەیەوێت هەڵەکەی خۆی راستبکاتەوە و یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button