ئه‌وروپاگرنگترین

جواو فێلیكس لە بردنەوەی خەڵاتێك پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی دایەوە

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیكس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی خەڵاتی بەهرەمەند بۆ مانگی رابردوو، كە خەڵاتێكە لەلایەن خولی پۆرتوگالیەوە دەدرێتە یاریزانە پیشەگەرەكانی دەرەوەی پۆرتوگال.

بەپێی راپۆرتی خولی پۆرتوگالی ئەم خەڵاتە بە ئامانجی ناساندنی بەهرەمەندە پۆرتوگالیەكان دەدرێت كە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.

جواو فێلیكس پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی كەوت كە پیشەگەرە و لە ریزەكانی نەسری سعودی یاری دەكات، هەروەها پێش هەریەك لە بێرناردۆ سێلڤا، برۆنۆ فێرناندێز و جواو كانسێلۆش كەوت.

فێلیكس لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە جواو ووتی:

مایەی شانازییە، مانای ئەوەیە کارەکە دەبینرێت و پاداشتی دەدرێتەوە، رێگایەکە بۆ ئەوەی ئارەزووی خۆیان بۆ کارەکانم نیشان بدەن و منیش دڵخۆشم بەو کارە.

جواو فێلیكس لە شەش یاریدا لە خولی ئیسپانیا توانیویەتی گۆڵێك بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button