سعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: بێنزێما پەیوەندی بە رێکخراوێکی تیرۆرستییەوە هەیە

Yariga App

یاریگا –

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، کەریم بێنزێما بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی ئیخوان موسلمین تۆمەتبار دەکات.

جێڕاڵد دارمیان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، باس لە بوونی پەیوەندی نێوان ئەستێرەی یانەی ئیتیحاد و رێکخراوی ئیخوان موسلمین کرد، ئەو رێکخراوی ناوی لە لیستی تیرۆری فەرەنسا و چەندین وڵاتی دیکەدایە. جێڕاڵد بە کەناڵی CNewsی راگەیاند

زیاتر لە 1100 سەنتەر ئیسلامیمان داخستووە، بێنزێما پەیوەندی روون و ئاشکرای لەگەڵ ئیخوان موسلمین هەیە، کە کەشێکی جیهادی دروست دەکات. ئێمە رووبەڕووی بیری توندڕەوی دەبینەوە و ئیخوانەکان کەشی جیهادی دروست دەکەن.

هەرچەندە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بوونی پەیوەندی نێوان بێنزێما و رێکخراوەکە بڵاونەکردەوە، بەڵام قسەکانی کاردانەوەی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، کەریم بێنزێما لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، پاڵپشتی خۆی بۆ دانیشتوانی غەزە دەربڕی و بەشێکیان قسەکانیدا وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بۆ قسەکانی کەریم دەگەڕێننەوە.

ئیخوان موسلمین کێیە؟

ئیخوان موسلمین
لۆگۆی ئیخوان موسلمین

ئیخوان موسلمین رێکخراوێکە ئیسلامییە لە ساڵی 1928 لە ناوچەی ئیسماعیلییەی میسڕ لەسەر دەستی حەسەن بەنا دامەزراوە.

ئیخوان موسلمین یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین رێکخراوە ئیسلامییەکان لە جیهانی عەرەبی، کاریگەریان لەسەر چەندین وڵاتی عەرەبی دروستکردووە. بەهۆی چەند کردەوەیەک، خراوەتە لیستی تیرۆری چەند وڵاتێکی جیهانییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button