ئه‌مریکاگرنگترین

بەڕازیل تووشی یەکەم دۆڕان بوو

Yariga App

یاریگا

هەڵبژاردەی بەرازیل بە هیوای قەرەبوو کردنەوەی یەکسانبوونەکەی یاریی ڕابردوو بەرامبەر ڤەنزویلا، ئەمجارەیان لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بوونە میوانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای.

دوای یەکسانبوونەکەی یاریی ڕابردوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بوونەوە.

نیوەی یەکەم خەریک بوو بەبێ گۆڵ کۆتایی پێ بێت بەڵام پێشکۆتقیی هاتنی ئەو نیوەیە لە خولەکی 42 داروین نونێز هێرشبەرەکەی یانەی لیڤەرپوول توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە، لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئۆرگوای خاوەن یاریگە تۆمار بکات.

یاریزانانی سامبا لە سێ خولەکەکەی نیوەی یەکەم زۆر هەوڵیاندا گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکەن بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوو و ئەو نیوەیە لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا کۆتایی هات.

نیکۆلاس دێلا کروس لە خولەکی 77 برینەکانی بەرازیلییەکانی قوڵتر کرد و توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی ئالیسۆن بێکەری گۆڵپارێزی سامبا بهەژێنێت.

لە کۆتاییدا بەڕازیل بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەرامبەر ئۆرگوای تووشی شکست بوو پلەی دووەمی ڕیزبەندییان لە بەرژەوەندی ئەو هەڵبژاردەیە لە دەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button