ئیسپانیاگرنگترین

دێکۆ هەواڵی ناخۆشی بۆ چاڤی و هاندەرانی بارسێلۆنا پێیە

Yariga App

یاریگا –

زۆر ئەستەمە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، بارسێلۆنا گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا بکات.

دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا بەدووری دەزانێت لە مێرکاتۆی داهاتوودا بتوانن گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا بکەن، هەرچەندە چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا بە پەرۆشە بۆ ئامادەبوونی ڤیتۆر رۆکێ، بۆ نیوەی دووەم ئەم وەرزە.

دێکۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت

پێم وایە کارێکی زۆر ئەستەمە بتوانین یاریزانی دیکە زیاد بکەین، بەڵام لە نزیکەوە چاودێری هەر دەرفەتێک دەکەین، هەرچەندە پێم وایە زۆر ئەستەمە بتوانین.

گرێبەستی ڤیتۆر رۆکی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2024 دەستپێدەکات و مووچەی یەکەمی لە بارسا لە نێوان دوو تاوەکو چوار ملیۆن یۆرۆ دەبێت. ئەمەش کێشەیەکی زۆر بۆ بارسێلۆنا دروستدەکات، چونکە پێویستە 10 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە مووچەی یاریزانانی دیکە کەمبکاتەوە.

هەوڵدەدەین لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا ڤیتۆر رۆکێ بگوازینەوە و هەر بەمشێوەیەش لەگەڵ ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ رێککەوتووین. وەک بارسێلۆنا گرێبەستمان لەگەڵیدا کردووە، بەڵام پێویستە هەندێ چاوەڕێ بکەین تاوەکو بابەتەکە یەکلایی دەکەینەوە، ئەگەر لە مێرکاتۆی زستانە گواستنەوەکە روونەدات، ئەوا لە هاوینی داهاتوودا بە دڵنیاییەوە دەبێتە یاریزانی بارسا.

چاڤی کێشەی زۆری لە پێکهاتەکەیدا هەیە، چونکە بەشێک لە یاریزانانی تووشی پێکان بوون و دیارترینیان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button