ئاسیائه‌مریکاگرنگترین

هەڵبژاردەی بەڕازیل وەڵامی تالیسكا دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ پاڤیا، وتەبێژی فەرمی هەڵبژاردەی بەڕازیل وەڵامی رەخنەكانی ئاندێرسن تالیسكا ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی دەداتەوە.

پێشتر تالیسكا گاڵتەی بە هەڵبژاردنەكانی ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی بەڕازیل كرد، بەو پێیەی ئاست و ئەنجامەكانی لەگەڵ نەسر وا دەكات شایستەی بانگهێشتكردنی بێت بۆ هەڵبژاردەكەی لەجیاتی چەندین ناوی دیكە.

پاڤیا لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی ریازیەی سعودی دووپاتیكردەوە كە بانگهێشتنەكردنی تالیسكا بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بڕیارێكی تەكنیكیە و هیچ پەیوەندی بە رۆیشتنی یاریزانەكە لە كیشوەری ئەوروپا یان یاریكردنی لە خولی رۆشنی سعودی نیە.

وتەبێژی فەرمی هەڵبژاردەی بەڕازیل ووتی:

راهێنەری سامبا ئەو یاریزانانەی بانگهێشتكردووە كە ئێستا دەیەوێت و تالیسكا لە پلانەكانیدا نەبووە.

دەرگای هەڵبژاردەكەی بۆ هەموو یاریزانەكان كراوەیە، رەنگە لە داهاتوودا ئەستێرەكەی نەسر پەیوەندی بە ریزەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە بكات.

تالیسكا لەم وەرزەدا لە هەشت یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان توانیویەتی 10گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button