ئه‌وروپائیتاڵیاسعوودیەگرنگترین

كۆنتی:حەز دەكەم راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بكەم

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ كۆنتی، راهێنەری دیاری ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی ئۆفەرێكی یەكێك لە یانە سعودیەكانی رەتكردووەتەوە.

رۆژنامەكان ناوی كۆنتیان بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی سعودیەوە بەستبوویەوە، بەڵام دواجار رۆبێرتۆ مانچینی هاونیشتیمانی و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەو پۆستەی وەرگرت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كۆنتی دووپاتیكردەوە ئۆفەرێكی گەورەی یەكێك لە یانەكانی خولی رۆشنی سعودی رەتكردووەتەوە بە بێ ئەوەی ناوی یانەكە ئاشكرا بكات، هەروەها دووپاتیكردەوە كە لە داهاتوودا حەز دەكات پۆستی راهێنەرایەتیكردنی رۆما یان ناپۆلی وەربگرێت.

راهێنەرە ئیتاڵییەكە لە لێدوانەكانیدا ووتی:

ئۆفەرێکی گەورەم لە سعودیەوە وەرگرت، بەڵام بڕیارمدا ئەو ئۆفەرە رەتبکەمەوە.

لە دوای تەنیا سێ ساڵ پەشیمان بوومەوە لە جێهێشتنی یوڤێنتوس، حەز دەكەم رۆژێك ئەزمونێكم لەگەڵ رۆما یان ناپۆلی هەبێت، بەڵام هەمیشە پێم باش بووە كە لە كۆتایی وەرزدا دەست بە كاری خۆم بكەم.

هەردوو یانەكە لەم وەرزەدا ئاستیان وەك پێوویست نیە و بە جۆرێك ناپۆلی بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت و رۆماش بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button