فه‌ره‌نسا

زیدان: راهێنەرایەتی زیاتر لە یاریکردن ماندوت دەکات

Yariga App

یاریگا

زینەدین زیدان لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ RMC بەراوردێکی سەرنجڕاکێشی لە نێوان یاریی کردن و کاری ڕاهێنەرایەتیدا کرد و دەڵێت

کاتێک وەک راهێنەر وەرزەکە تەواو دەکەیت، لە یاریزانەکانی تیپەکەت زیاتر ماندوو دەبیت! دوو پیشەی یاریزانی تۆپی پێ و ڕاهێنەر هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە. کاتێک یاری تۆپی پێم دەکرد تەنها سەرنجم لەسەر ئاستی خۆم بوو، بەڵام وەک ڕاهێنەرێک دەبێت بەردەوام چاودێری ئاستی 23 کەس بکەیت. لە ڕاهێنەرایەتیدا مێشکت بەردەوام سەرقاڵە تەنانەت کاتێک دەچیتە ماڵەوە. وەک ڕاهێنەرێک شەو و ڕۆژ زانیاری و داتایەکی زۆر بۆت دەڕژێت و ڕێکخستن و بڕیاردان لەسەر ئەو هەموو شتە ئەرکی تۆیە. ئەم کارە وزەت بە تەواوی دەڕژێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button