ئیتاڵیا

یوڤێنتوس تووشی کێشەیەکی دیکە دەبێت

Yariga App

یاریگا

دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان، یوڤێنتوس لە سێریائەی و لە یاریی لوتکە رووبەڕووی ئەیسی میلان دەبێتەوە.

خانمە پیرەکە بۆ ئەم یارییە ئەستەمە ڤلاهۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەکەی بەردەست بێت، بێجگە لەم یاریزانە یەکێکی دیکە لە یاریزانەکاریگەرەکانی بەردەست نابێت.

ماڵپەری فەرمی یانەکەی شاری تۆرین پێکانی دانیلۆ بەرگریکاریکاری یانەکەی لە ماسولکەکانی رانی چەپی پشت راستکردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوادەی دوور کەوتنەوەی نەکردووە.

جانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دانیلۆ بەرگریکاری بیانکۆنێری، لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ڤەنزویلا تووشی پێکان بوو، بۆیە ئەو یاریزانەش بۆ یارییەکەی بەرامبەر میلان ئامادە نەبێت.

بەرگریکارەکەی یوڤی نزیکەی 20 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت، بێجگە لە یارییەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان، چاوەڕێ دەکرێت بەرامبەرڤیرۆنا و فیۆرێنتینا ئامادە نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button