یاریگا –
تەرمی ئالڤارۆ پریتۆ، یاریزانی ئیسپانیی تەمەن 18 ساڵ لە نێوان دوو گالیسکەی شەمەندەفەرێکدا دۆزرایەوە.
پۆلیسی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، تەرمی ئالڤارۆ لە ژێر پردێکی سەر رێگای سەرەکی کارمۆنا لە ناوچەی سانتا خوستا لە سێڤییا دۆزراوەتەوە.
تەرمەکە بە هەمان ئەو جلوبەرگانەی لە رۆژی ونبوونیدا پۆشیبووی، دۆزرایەوە. رۆژنامەنووسی تۆڕی نیشتمانی ئیسپانیا، لەناکاو لە پەخشی راستەوخۆدا تەرمەکەی دەکەوێتە بەرچاو.
VIDEO FUERTE:
Parece ser que un cámara de TVE acaba de grabar en Directo el que podría ser el cuerpo de #AlvaroPrieto entre dos vagones, cómo se le puede escapar a #renfe un cuerpo colado ahi durante días?? pic.twitter.com/nGivlF5agn— NPC (@un_npc_jugable) October 16, 2023
لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵەکانی تیمی گەڕان بۆ دۆزینەوەی پریتۆ چڕ ببوونەوە، تیمەکان بە سەگی راهێندراو بەدوایدا دەگەڕان.
یانەی کۆردۆبا کە پریتۆ تێیدا یاری دەکرد، لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی
بەناوی یانەی کۆردۆبا، بەداخەوە رایدەگەیەنین کە دواجار ئالڤارۆ پریتۆ یاریزانی تیپی لاوانیمان بە مردوویی دۆزرایەوە، بەناوی یانەکەوە رایدەگەیەنین، لەم ساتە سەختانە تێدەگەین و هیوای ئارامییان بۆ دەخوازین.
یاریزانە تەمەن 18 ساڵەکە کە لە تیپی لاوانی کۆردۆبا یاری دەکرد، دوایین جار بەیانی پێنجشەممە لە وێستگەی سانتا خوستا لە سێڤییا بینرا.
بە گوێرەی پلانەکەی، بڕیاربوو بە شەمەندەفەر بگەڕێتەوە کۆردۆبا، بەڵام کێشەی بلیت یان مۆبایلەکەی وای لێکرد نەتوانێت سواری شەمەندەفەرەکە بێت و بەهۆی دەمەقاڵێوە لەلایەن کارمەندانی ئەمنیەوە لە وێستگەکە دوور خرایەوە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، ئالڤارۆ هەوڵیداوە بە نایاسایی بچێتە نێو شەمەندەفەرەوە و بەسەر پەرژیندا خۆی هەڵبدات، بەڵام پێدەچێت کەوتبێت و ژیانی لەدەستدابێت.