ئه‌مریکاگرنگترین

ئەدیداس لاپچینی نوێی لیۆنێل مێسی خستە بازاڕەوە

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانیای ئەدیداس لاپچینێکی نوێی بە ئیلهام وەرگرتن لە لیۆنێل مێسی بەرهەم هێنا.

لەوەتەی پەیوەندیکردنی لیۆنێل مێسی بە ئینتەر مەیامی، سەردەمێکی نوێ لە خولی ئەمریکی دەستیپێکردووە و ئەدیداس بەو بۆنەیەوە، لاپچینێکی نوێی بە ناوی پاکێجی ‘بەخێر بێیت بۆ مەیامی – Bienvenido a Miami’ خستە بازاڕەوە.

لیۆنێل مێسی
لاپچینی نوێی لیۆنێل مێسی بە ناوی ‘بەخێربێیت بۆ مەیامی)

لاپچینە نوێیەکەی ئەدیداش بە رەنگێکی سەرنجڕاکێشی شین و پەمەیی دیزاین کراوە، ستایڵەکەی لە شێوازی کلاسیکی شاری مەیامییەوە نزیکە، لە لایەکانی لاپچینەکەش، ناوی مێسی بە فۆنتێکی ناوازە نووسراوە، ئەمەش بۆ پیشاندانی ناوازەیی مێسی.

جۆری لاپچینی (ئێکس کرەیزی فاست مێسی – X Crazyfast Messi) باشترین ئامرازە بۆ یاریزانی وەک مێسی، بە گوێرەی وردەکارییەکانی کۆمپانیای ئەدیداس، ئەمجۆرە لاپچینە زۆر سووکە، تەنانەت بە تەواوی هەست بە بەرکەوتنی تۆپ دەکەیت، بە تایبەت لە کاتی راکردندا. سووکی کێشی لاپچینەکە زۆر یارمەتیدەرە بۆ بڕینی یاریزانان.

لیۆنێل مێسی
لاپچینی نوێی لیۆنێل مێسی بە ناوی ‘بەخێربێیت بۆ مەیامی)

چۆن پاکێجە نوێیەکەی لاپچینی مێسی بکڕین؟

ئێستا پاکێجی ‘بەخێر بێیت بۆ مەیامی – Bienvenido a Miami’ لە فرۆشگای ئۆنڵاینی ئەدیداس بەردەستە

X CRAZYFAST MESSI.1 FIRM GROUND CLEATSنرخی لە فرۆشگای ئەدیداس – $260.00

بابەتی زیاتر

Back to top button