ئیتاڵیا

مارکۆ ڤێراتی باسی خانە نشینبوونی خۆی دەکات

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ ڤێراتی، یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان و یاریزانی ئێستای یانەی عەرەبی قەتەر باسی پلانەکانی پێش خانەنشینبوونی خۆی کرد.

ڤێراتی ئاماژەی بەوەکردووە، پێش ئەوەی واز لە یاری تۆپی پێ بهێنێت، حەز دەکات بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی و یاری بۆ یانەی پێسکارا ئەنجام بدات. لەڕاستیدا ئامانجی ئەم یاریزانە ئیتاڵییە دڵخۆشکردنی هاوڕێ و خێزانەکەیەتی. هەروەها ڤێراتی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە تەلەفزیۆنەکاندا بەدواداچوون بۆ یارییەکانی پێسکارا دەکات.

مارکۆ ڤێراتی دوای چەندین ساڵ یاری کردن لە پاریس سانجێرمان، مانگی رابردوو بە فەرمی پەیوەندی بە عەرەبی قەتەرەوە کرد. مارکۆ وەرزی رابردوو 38 یاری بۆ یانە فەرەنسیەکە ئەنجامدا و یەک ئەسیستیشی هەبوو، لە ئێستادا بەهای 40 ملیۆن یۆرۆیە لە ترانسفێرمارکێت. ئەوەی جێگای سەرنجە ڤێراتی هەرگیز لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێی ئیتاڵیا یاری نەکردووە و ماوە بزانین دواجار ئەو جادووە دەشکێت یاخود نا.

ڤێراتی لەبارەی پلانی داهاتووی لە چاوپێکینێکدا دەڵێت:

پێش ئەوەی خانەنشین بم، بە خەیاڵمدا دێت کە دەگەڕێمەوە بۆ تۆپی پێی ئەوروپا، چونکە دەمەوێت بۆ پێسکارا یاری بکەم، بۆ هاوڕێ و خێزانەکەم ئەوە دەکەم، تاوەکوو ئێستا هەمیشە لە تیڤی بەدواداچوون بۆ یارییەکانی پێسکارا دەکەم.

ڤێراتی لە ساڵی 2008 بۆ 2012 یاری بۆ یانەی پێسکارا کردووە دواتر بە گواستنەوەیەک پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە کرد و لەم هاوینەدا لویس ئێنریکێ نەیویست گرێبەستی لەگەڵدا نوی بکاتەوە بۆیە رووی لە تۆپی پێی قەتەرەوە کرد.

یانەی پێسکارا ئێستا لە خولی پلە سێی تۆپی پێی ئیتاڵیادایە. دوایین دەرکەوتنیان لە سێریا ئەی بۆ ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button