ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ پلان بۆ گواستنەوەی واتکینس دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ پلانی بۆ گواستنەوەی ئۆلی واتکینسی ئەستێرەی یانەی ئاستۆن ڤێلا داڕشتووە.

پێگەی ئیندیپێندێت بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی ئۆلی واتکینس، یانەی ئارسیناڵ ئامادەکاری کردووە لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە یانەی ئاستۆن ڤێلا بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دوو هەفتە لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا هاوینی 2028 نوێکردەوە. دڵخۆشی خۆشی بە مانەوەی لە یانەکەی دووپاتکردەوە.

بەڵام میکیل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ بە درێژایی ئەمساڵ لەگەڵ یاریزانەکە لە پەیوەندیدابووە، هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ تا ناوبراو بەرەو گەنەرز پەلکێش بکات.

یانە لەندەنییەکە بەدەست کەمی رێژەی گۆڵی هێرشبەرەکانی دەناڵێنێت، گابڕیڵ خێسوس و ئێنکێتیا بەیەکەوە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەنیا 3 گۆڵیان بۆ تیپەکە کردووە.

لەلایەکی دیکە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بەردەوام بەهۆی کێشەی زۆری پێکان دەناڵێنێت، بەشێکی زۆری یارییەکانی یانەکەی بەو هۆکارە لەدەستداوە.

واتکینس لە هاوینی 2020، بە بڕی 34 ملیۆن یۆرۆ لە برێنتفۆردەوە گواسترایەوە بۆ ئاستۆن ڤێلا، لەم وەرزە لە 13 یاری 7 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button