ئیسپانیائینگلتەرا

” دوای کریستیانۆ و مێسی بێڵینگهام باشترین یاریزانی جیهانە”

Yariga App

یاریگا –

جۆلیۆن لێسکۆت، بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئینگەڵتەرا، پێی وایە جود بێلینگهام باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانە لە ئێستادا.

درەوشاوەیی بێلینگهام لە یانەی ریال مەدرید دوای ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا پەیوەندی بەم یانەیەوە کرد، وایکردووە زۆرێک لە شارەزایان و میدیاکان و هاندەرانی تۆپی پێ ستایشی ئاستی یاریزانەکە بکەن.

لە سەرەتای وەرزی نوێوە ئەم ئەستێرە تەمەن 20 ساڵە کاریگەری لەسەر 13 گۆڵی ریال مەدرید هەبووە، لەو ژمارەیەش خۆی 10 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی بۆ ئەستێرەکانی دیکەی ئەم تیپە ناردووە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە هەوڵی یانەکە بۆ گواستنەوەی بێ هۆکار نەبووە.

ئەم ئاست بەرزییەی وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئێستای جیهانی تۆپی پێ، لێسکۆت پێی وایە تەنانەت لە لیۆنێل مێسی و ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێ باشترە.

ئەم بەرگریکارەی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی گۆڵدا گوتی:

بێلینگهام باشترین یاریزانی جیهانە لە ئێستادا. خۆی بە باشی نیشانداوە و لە یاریگادا زۆر جوان دەردەکەوێت. ئەم یاریزانە بەڕاستی گەیشتووەتە ئاستێک لە تێگەیشتن لە تۆپی پێ کە لە تەمەنی ئەودا ئاسایی نییە.

هیوادارم بتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت لەسەر ئەم پرۆسەیە و ئەم درەوشاوەییە بۆ خۆی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نیشان بدات، چونکە دەتوانێت خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت و ئەوەش شتێکی زۆر گەورە دەبێت بۆ ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button