ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لیۆنێل مێسی و کلینێکسە بەناوبانگەکە: چۆن بارسێلۆنا مێسی دۆزیەوە؟

Yariga App

یاریگا و جەیمس بیرد

نووسینەکە لە زاری ئامادەکاری راپۆرتەکە نووسراوەتەوە

رووپەلی نوێترین وەشانی گۆڤاری موندیال بە ناوی ‘کوڕێک بە ناوی لیۆنێل’ بڵاوکراوەتەوە و باس لە سەرەتاکانی لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا دەکات.

کارلێس رێشاک، دۆزەرەوەی مێسی دەڵێت ‘کلینێکسم برد و لەسەر رانی خۆم دانا و نووسیم، من وەک بەڕێوەبەری هونەری بارسێلۆنا، رازیم لەسەر ئەم گرێبەستەکە، ئینجا باوکی مێسیش واژۆی کرد و بەپەلە گەڕامەوە بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی وردەکارییەکان باس بکەین’.

ئیدیتەری راپۆرتەکە لەبارەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کارلێس دەڵێت ‘لە ژوورێکی تایبەتی یانەی تێنسی بارسێلۆنای بەناوبانگ دانیشتین، ئەم شوێنە دەکەوێتە ناوچەیەکی تایبەتی بارسێلۆنا. وێنەی سەرنجڕاکێشی تێنسزانان لەسەر دیواری شوێنەکە هەڵواسرابوون، گوێمان لە دەنگی بەرکەوتنی راکێتی یاریزانان بە تۆپی تێنس دەبوو’.

کارلێس رێشاک
کارلێس رێشاک، دۆزەرەوەی لیۆنێل مێسی

کارلێس قسەی لەبارەی مێسی دەکرد و وەرگێڕی زمانی ئیسپانیش وردە وردە قسەکانی بۆ وەردەگێڕام. کارلێس باسی سەرەتای ساڵی 2000ی کرد و گوتی، ئەوکات هاوڕێیەکی ئەرجەنتینیم هەبوو پێی گوتم، کوڕێک هەیە زۆر باشە و پێی دەڵێن لا پوڵگا، ئەو کوڕەی ئەو باسی دەکرد، ئەو لیۆنێل مێسییەی ئێستایە.

ئەوکاتە کارلێس بەرپرسی گەڕانبوو بە دوای یاریزانی نوێ بۆ بارسێلۆنا، هەر زوو بە هاوڕێ ئەرجەنتینییەکەی گوت ‘بیهێنە بیهێنە، دەبێ ئەوە کوڕێکی زۆر باش بێت، دەیبەم بۆ بارسێلۆنا’.

ئەوکاتەی مێسی گەیشتە بارسێلۆنا، کارلێس بۆ ئۆڵێمپیاد لە ئوسترالیا بوو. بەڵام راهێنەرانی ئەوکاتەی بارسێلۆنا بە تەلەفۆنق قسەیان لەگەڵ کارلێس دەکرد و پێیان گوت ‘لە رووی تەکنیکییەوە یاریزانێکی زۆر باشە و بەهرەیەکی زۆری هەیە’. بەشێکی دیکەیان دەیانگوت ‘هەستەکەی خوا ئەمەی بۆ ئیسپانیا ناردووە’. بەڵام بەشێکی دیکەی راهێنەران دژی بیرۆکەکە بوون و دەیانگوت ‘گرێبەستی لەگەڵدا مەکەن، چونکە یاریزانێکی زۆر بچووکە، ناتوانێت یاری راستەوقینەی ئیسپانیا بکات’. ئەوکاتە من بە تەواوی راهێنەرانم گوت ‘من بڕیار لەسەر مانەوەی یاخود رۆیشتنی دەدەم’.

کارلێس لە دوای ئۆڵێمپیادی سیدنی گەڕایەوە بارسێلۆنا، کاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی 2ی ئۆکتۆبەری 2000 بوو، کارلێس چووە شوێنی مەشقی بارسێلۆنا، مێسی لە شوێنەکە ئامادەکاری بۆ یاری دەکرد. یارییەکە تایبەت بۆ هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی مێسی رێکخرابوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە، کارلێس کەوتە دڵەڕاوکێ و بەردەوام هاتووچۆی لەسەر هێڵی هەڵدانی لا دەکرد، دەیویست مێسی شتێکی سەرنجڕاکێش بکات. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، کارلێس بە دەنگی بەرز هاواری کرد ‘گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە بکەن’. کارلێس زۆر بە مێسی سەرسام بوو و ئەوکاتەی لەنێو یاریگادا هاواری دەکرد، چاوی پڕ لە ئاو ببوو، چونکە دەیزانی مێسی چ کوالێتییەکی هەیە.

کارلێس لە بارەی ساتەکانی سەرەتای مێسی دەڵێت

لیۆ کاری زۆر گەورەی دەکرد، تەنانەت ئەگەر کەسێک شارەزای تۆپی پێش نەبووایە، دەیزانی مێسی خەریکی کاری سەرنجڕاکێش دەکات، ئێستا تۆپی پێی لە قوتابخانەکان دەخوێندرێت، پێت دەڵێن، چۆن تۆپ کۆنتڕۆڵ بکەیت، چۆن شووت بکەیت، بەڵام مێسی یاریزانێکی زۆر سروشتی بوو و خۆی بە تەواوی پەروەردە کردبوو. خێرا دەجووڵایەوە، ئازابوو و لە بەرگریکاران نەدەترسا. یاریزانێکی کامڵ بوو، بڕوام نەدەکرد یاریزانێکی لەم چەشنە لە جیهان دەبێت.

ئەمە چیرۆکی سەرەتای مێسییە لەگەڵ بارسێلۆنا، ئەم پیاوە وردە، بەڵام خاوەن ئیرادەیەکی بەهێز و بەهرەیەکی بێسنوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button