یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هیچ وادەیەکی بۆ وازهێنان لە یاری دانەناوە و رەنگە تاوەکو چل ساڵی بەردەوام بێت.
ئێستا تەمەنی ئەستێرەی پۆرتوگالی 38 ساڵە، بەڵام لە گۆڵ کردن نەوەستاوە و هەموو سەرنجی میدیاکانی لەگەڵ خۆی بردووەتەوە خولی رۆشنی سعودیە، کێ ئێستا خۆی گۆڵکاری و باشترین گۆڵ دروستکارە.
A caminho do Euro! 🏆 Vive a qualificação para o Europeu 2024 por dentro com o novo POV. #VesteABandeira
📹 Vídeo Completo / Full Video 📲 https://t.co/xB9Ig5cO10
Euro here we come! 🏆 Live the qualification match with a whole new POV. #WearTheFlag pic.twitter.com/45HWeJ1x5H
— Portugal (@selecaoportugal) October 15, 2023
رۆناڵدۆ 125 گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کردووە و باشترین گۆڵکاری مێژووییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. رۆناڵدۆ بە دوو گۆڵ سەرکردایەتی پۆرتوگالی کرد بۆ گەیشتن بە یۆرۆی 2024. رۆناڵدۆ لەبارەی بەردەوامبوونی لە یاریکردن بە رۆژنامەنووسانی گوت
چەندین رووداو لە ژیانمدا روویداوە، لەسەر ئاستی کەسی و پیشەگەریشدا، ئەمەش وایکردووە زۆر دوور بیرنەکەمەوە. خەڵک دەڵێت رەنگە من تاوەکو تەمەنی 40 یان 41 ساڵی یاری بکەم، بەڵام من ئەم جۆرە ئامانجانە دانانێم. ئەمە تەنیا پەیوەستە بە چێژ وەرگرتن لە ساتەکانی ژیانم. هەستێکی باشم هەیە و لەشم کاردانەوەیەکی زۆر باشی لەگەڵ مامەڵەکانی مندا هەیە. لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەم دڵخۆشم. چەندین گۆڵم کردووە، لەڕووی جەستەییەوە باشم.
رۆناڵدۆ دەیەوێت بەشداری لە مۆندیالی 2026 بکات و ئەگەر تاوەکو ئەوکاتە بەردەوام بێت، تەمەنی رۆناڵدۆ دەبێتە 41 ساڵ و ئەگەرێکی قورسە بتوانێت پارێزگاری لە تواناکانی بکات.