ئیسپانیاگرنگترین

لە کۆتاییدا… ئاردا گولەر ئامادەیە بۆ یاریکردن

Yariga App

یاریگا –

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، ئاردا گولەری تورکی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید ئامادەیە بۆ یاریکردن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئاردا گولەر ئامادەیە بۆ یاریکردن لەگەڵ ریال مەدرید. یاریزانەکە ئێستا هەست بە هیچ ئازارێک ناکات، ئەم هەفتەیە بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیپەکەی دەکات.

گولەر چوارشەممەی رابردوو بە تەنیا دەستی بە مەشقەکانی کردەوە، پێنجشەممەیش لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری لە مەشقە سوکاکەن کرد. رۆژی هەینیش دووبارە بە تەنیا مەشقی کرد، شەممە و یەکشەممەیش تیپەکە پشوو بوو.

سبەی سێشەممە سێ هەفتەی تەواو بەسەر ئەو بەروارە تێدەپەڕێت، کە دیاریکرابوو بۆ چاکبوونەوەی یاریزانەکە لە دوایین پێکانی، ئەگەرێکیش هەبوو پێویستی بە هەفتەی چوارەمیش هەبێت.

بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ئاردای تەمەن 18 ساڵان، بۆ یاری داهاتووی ریال مەدید بانگهێشت دەکرێت، کە رۆژی شەممەی داهاتوو لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان، دەبنە میوانی سێڤییا.

ئەمڕۆ 103 رۆژتێدەپەڕێت بەسەر پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بە مێرێنگی، تا بەهۆی پێکان بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە، بەڵام ئەم هەفەتەیە کۆتا هەفتەی چاوەڕوانییەکانی هەندەرانی یانەکە دەبێت، گولەر بەشداری یەکەم یاری تیپەکەی دەکات.

مێرێنگی لە مێرکاتۆی هاوینە ئاردا گولەری لە یانەی فەنەرباچێی تورکییەوە گواستەوە ریزەکانی بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ، ناوبراو بۆ ماوەی 6 وەرز و تا هاوینی 2029 یاری بۆ یانە شاهانییەکە دەکات.

بە فەرمی ئاردا گولەر پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button