ئیسپانیا
بارسێلۆنا و ئەیسی میلان کێبڕکێی لەسەر بەرگریکارێک دەکەن
یاریگا
هەردوو یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی و بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێک دەکەن.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، خوان میراندا بەرگریکاری لاوی یانەی ریال بێتیس، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی هەردوو یانەکە، لە هەمان کاتدا یانەکەشی هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.
سەرچاوە کەتەلۆنیەکە بڵاویشی کردەوە، میلان زیاتر نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکارەکە، ئەو یانەیە ئۆفەرەکەی ئامادەیە و چاوەڕێ دەکرێت زستانی داهاتوو، ئۆفەرەکەیان پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن.