ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەسەر دۆخی یاریزانانی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا

ستافی تەکنیکی و پزیشکی یانەی بارسێلۆنا پێکەوە کاردەکەن بۆ ئامادەکردنی ئەو یاریزانانەی پێکانیان هەیە بۆ یارییە گرنگەکانی داهاتوو.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا یەکێک لە سەختترین وەرزەکانی لەڕووی پێکانەکانی یاریزانە سەرەکییەکانیەوە بەسەر دەبات و ئەستێرە گرنگەکانی وەک ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، فرەنکی دی یۆنگ، لامین یامال، پێدری، ڕافینها، ژول کۆندێ هێشتا بەدەست پێکانەوە دەناڵێنن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لامین یامال و ئالێخاندرۆ باڵدێ بۆ یارییەکەی بەرامبەر شاختار لە چامپیۆنزلیگ کێشەیان نابێت و ئامادە دەبن.

ئەوەی بووەتە جێگەی دڵگرانی چاڤی راهێنەری بلاوگرانا، هەر یەکە لە لێڤاندۆڤسکی و ژول کوندێ و فرەنکی دی یۆنگ بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە نابن.

سەبارەت بە پێدری ئەو یاریزانەش لە چەند رۆژی داهاتوو دوایین پشکنینی بۆ دەکرێت و پاشان بڕیار لەسەر چارەنوسی دەدرێت بۆ یاریی کلاسیکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button