جیهانراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لە رۆژێکی وەک ئەمرۆ ئەفسانەیەک بەگریانەوە ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد

Yariga App

یاریگا –

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە ساڵی 2017، ئەفسانەی بەڕازیلی ریکاردۆ کاکا، کۆتا یاری لە کاروانی وەرزشی خۆی ئەنجامدا.

ریکاردۆ کاکا لە 15/10/2017 بە درێسی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی، لە خولی MLS، کۆتا یاری خۆی ئەنجامدا و بە گریان و دڵپڕییەکی زۆرەوە ماڵئاوایی لە کاکێشەی سەوزکرد.

کاکا کێیە؟

ریکاردۆ ئیزێکسۆن دۆس سانتۆس لیتێ، لە 22ـی نیسانی 1982 لە بەڕازیل لەدایکبووە، بە شێوەیەکی گشتی بە کاکا یان ریکاردۆ کاکا، ناسراوە. یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیل بووە، وەک ناوەڕاستکارێکی هێرشبەر یاری کردووە.

کاکا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی سەردەمی خۆی دادەنرێت، یەکێکە لەو یاریزانە دەگمەنانەی توانی نازناوی جامی جیهانی، چامپیۆنزلیگ و خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەستبهێنێت.

کاروانی وەرزشی کاکا

 

کاکا لەگەڵ ساو پاولۆی بەڕازیلی

کاکا بە درێسی یانەی ساو پاولۆی بەڕازیلی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 49 یاری کردووە، 25 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی درووستکردووە.

یاریزانەکە لە هاوینی 2003، بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ، ساو پاولۆی بەرەو ئەیسی میلانی ئیتاڵی جێهێشت.

کاکا لەگەڵ ئەیسی میلان

کاکا بە درێسی یانەی ئەیسی میلان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 307 یاری کردووە، 104 گۆڵی کردووە و 81 گۆڵیشی درووستکردووە.

بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی خولی ئیتاڵی و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێنا.

یاریزانەکە لە هاوینی 2009، بە بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ، میلانی بەرەو ریال مەدرید جێهێشت.

کاکا لەگەڵ ریال مەدرید

ریکاردۆ بە درێسی یانەی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 120 یاری کردووە، 29 گۆڵی کردووە و 39 گۆڵیشی درووستکردووە.

بە درێسی یانە ئیسپانییەکە، نازناوێکی خولی ئیسپانیا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.

کاکا لە هاوینی 2013، بە گرێبەستێکی ئازاد گەڕایەوە ئەیسی میلان، ساڵێک دواتر بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی کرد.

کاکا لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی

ریکاردۆ بە درێسی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 78 یاری کردووە، 25 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵیشی درووستکردووە.

پاش سێ وەرز یاریکردن بۆ یانە ئەمریکییەکە هەر لەوێ کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی هێنا.

کاکە لەگەڵ بەڕازیل

کاکا بە درێسی بەڕازیل 92 یاری کردووە، 29 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵیشی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی درووستکردووە.

نازناوێکی جامی جیهانی و دوو نازناوی جامی کیشوەرەکانی لەگەڵ سامبا بەدەستهێناوە.

کاکا و خەڵاتی تاکەکەسی

 

کاکا و باڵۆندۆرەکەی

کاکە لە ساڵی 2007 ئاستێکی خەیاڵی پێشکەشکرد، بەو هۆیە توانی خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەستبهێنێت.

جیا لەوە بووە براوەی خەڵاتەکانی باشترین یاریزانی ئەوروپا و باشترین یاریزانی فیفا (زە بێستی ئێستا).

کاکا و خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا (زەبێستی ئێستا)

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button