بارسێلۆنا دوا بڕیار لەسەر فێلیکس دەدات
یاریگا –
بارسێلۆنا دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی جواو فێلیکس دەکات.
فێلیکس لە هاوینی رابردوو بە خواستن لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، ئێستا یانە کاتالۆنییەکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی پارێزگاری لە فێلیکس بکات.
لەم وەرزەدا فێلیکس بەشداری لە هەشت یاریدا کردووە و سێ گۆڵی کردووە و سێی دیکەشی دروستکردووە.
رۆژنامەی سپۆرت نووسیویەتی
بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک بۆ بەردەوامبوونی جواو فێلیکس دەدات، تەنانەت لە ئێستاوە باس لە نوێکردنەوەی ماوەی خواستنەکەی بۆ وەرزێکی دیکە دەکرێت. بارسا زۆر بە ئاستی فێلیکس دڵخۆشە و ئەندامانی یانەکەش خۆشیان دەوێت.
🔥 El Barça tiene decidido quedarse a Joao Félix
✅ El portugués ya ha convencido por su rendimiento a todas las áreas del club
👉 Se diseñará a lo largo del curso una estrategia para que siga y poder convencer al Atlético de Madrid
✍️ @ferrancorreas https://t.co/WLv9YFQNKd
— Diario SPORT (@sport) October 15, 2023
کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا کاریگەریان لەسەر مووچەی فێلیکس هەبوو، رۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاشکرایکردووە، فێلیکس لە ساڵێکدا بڕی 400 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، ئەمەش مووچەیەکی زۆر کەمترە لەوەی لە ئاتلێتیکۆ وەریدەگرت. چونکە پێشتر مووچەی هەفتانەی فێلیکس بریتیبوو لە 280 هەزار یۆرۆ.