ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

رۆدریگۆ لە گۆڵ نەکردن نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی رابردوود،ا بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ، رەخنەیەکی زۆر لە رۆدریگۆ، ئەستێرەی بەرازیلی دەگیرێت.

رۆدریگۆ لەم وەرزەدا لە کۆی 11 یاریدا، تەنیا یەک گۆڵی کردووە، ئەمەش بە دەستپێکێکی خراپ بۆ رۆدریگۆ دادەندرێت. رۆدریگۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دوورکەوتنەوەی لە گۆڵ کردن دەڵێت

تێپەڕبوونی کات بەبێ گۆڵ کردن شتێکی زۆر نیگەرانکەرە، بەڵام هەندێ کات بەخت یاوەرت نابێ، هەرچەندە دەرفەتی گۆڵمان بۆ رەخساوە، بەڵام نەمتوانی بیقۆزمەوە. هەندێجار زۆر بیرکردنەوە و لەدەستدانی متمانە، هۆکارن بۆ نەقۆستنەوەی دەرفەتەکان. خۆم لە ژێر فشارێکی زیاتر داناوە، زۆر زیاتر بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ دەگرم، بەڵام ئەمە فشارێکی ئەرێنییە، چونکە دەزانم خەڵکێک هەیە متمانەی بە منە و دەمەوێت باشترین ئاست پێشکەش بکەم.

پێشبینی دەکرێت رۆدریگۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە بەرامبەر ڤێنێزوێلا بێت.

بەرازیل لە پلەی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 دێت و تاوەکو ئێستا حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button