ئیسپانیا

ژمارە 9ی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو دیاری کرا

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزە بۆ یەکەمجار بوو لە مێژووی ریال مەدرید دا کە شوێنی ژمارە 9 بە بەتاڵی بمینێتەوە.

دوای رۆیشتنی کەریم بێنزێما، یانەی ریال مەدرید بڕیاریدا هێرشبەرێکی پلە یەک نەکڕێت، بەمەش ژمارە 9 بە بەتاڵی مایەوە. خۆسێلۆ، هێرشبەرێکی تر بوو کە لەم هاویندا ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵدا کرد، بەڵام ئەم هێرشبەرە پێی باشتر بوو کە درێسەکەی بینزێما نەپۆشێت و درێسی ژمارە 14ی وەرگرت، بەڵام پێدەچێت بۆ وەرزی 2025-2024 یانەکە شوێنگرەوەی بۆ ئەم ژمارەیە داناوە.

لەراستیدا ئێندریک یاریزانە تەمەن 17 ساڵە بەڕازیلیکە کە لە یانەی پاڵمیراس یاری دەکات، لەم هاویندا گرێبەستی لەگەڵ لۆس بلانکۆس واژوو کرد و بڕیارە لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندیان پێوە بکات، چونکە بەپێی یاساکانی فیفا، دوای تەمەنی 18 ساڵی دەتوانێت گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ بکات، هەروەها بەگوێرەی پێگەی ئاس ژمارە 9ی ریال مەدرید چاوەڕێی ئەم لاوە بەڕازیلیە دەکات.

ئێندریک لەم وەرزەدا 42 یاری لە پاڵمیراس ئەنجامداوە، 19 یاری سەرەکی بووە و 8 گۆڵی تۆمارکردووە. کێبڕکێی زۆر لە پێکهاتەی پاڵمێراس وایکرد ئەم یاریزانە هەلی زۆری بۆ نەرەخسێت بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە گۆڵی زۆر تۆمار بکات، بەڵام سەرەڕای ئەمەش راپۆرتەکانی ریال مەدرید لەسەری تاڕادەیەک ئەرێنی بوون و هیوادارن ئەزمونی ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ لەگەڵ ئەو دوبارە بێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button