ئیسپانیا

تۆنی کروس: باڵۆندرم بەلاوە گرنگ نییە

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرووس، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ئاشکرای کرد کە هیچ گرنگیەک بە خەڵاتی باڵۆندۆر نادات.

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە حەزی لە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی نییە، چونکە پێیوایە خەڵاتی تاکەکەسی لە تۆپی پێدا گرنگ نییە.

تۆنی کرووس سەرەڕای ئەوەی یاری بۆ یانەیەک کردووە کە چەندین براوەی باڵۆن دۆری هەبووە وەک: کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لۆکا مۆدریچ و کەریم بێنزێما، بەڵام هیچ ئارەزوویەکی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە نییە و پێویستیشی بە خەڵاتی تاکەکەسی نابێت چونکە پێی وایە تۆپی پێ وەرزشێکی بەکۆمەڵە.

کروس لە پۆدکاستێکدا گوتی:

بە بۆچوونی من خەڵاتی تاکەکەسی لە وەرزشێکی تیمیدا پێویست نییە. من هەمیشە ئەمەم گوتووە و لە پاڵ قسەکەمدا وەستاوم. هیچ یاریزانێک ناتوانێت بە تەنیا خەڵاتێک بەدەستبهێنێت. راستە ئەم خەڵاتە دانپێدانراوە لە جیهاندا، بەڵام بۆ من گرنگ نییە، ئەوە جیاوازییەکی گەورەیە، بیرۆکەی من ئەوەیە کە من خەڵاتی باڵۆن دۆر  وەک خەڵاتەکانی تر بە گرنگ نازانم، هیچ یاریزانێک ناتوانێت لە خۆیەوە سەرکەوتوو بێت.

کروس لە هاوینی 2014 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ لۆس بلانکۆس، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 428 یاری کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 91 گۆڵیشی درووستکردووە.

چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ، پێنج نازناوی جامی جیهانی یانەکان، سێ نازناوی لالیگا، چوار نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، یەک نازناوی جامی شای ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

بە درێسی بایرن میونشنیش، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، سێ نازناوی بۆندسلیگا، سێ نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایش بووەتە پاڵەوانی مۆندیالی 2014.

بابەتی زیاتر

Back to top button