یاریگا –
كیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.
شەوی رابردوو هۆڵەندا لە یاریگای خۆیدا میوانداری فەڕەنسای كرد و یارییەكەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی كەڵەشێرەكان كۆتایی هات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
هەردوو گۆڵەكەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەلایەن كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 7 و 53 تۆمار كران.
بەو دوو گۆڵە هێرشبەرەكەی پاریس سان جێرمان ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بۆ 42 گۆڵ بەرز كردەوە.
بەوەش ئێمباپێ توانی ژمارەكەی میشێل پلاتینی بشكێنێت كە خاوەنی 41 گۆڵە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی و لە ریزبەندی چوارەمی گۆڵكارانی مێژووی فەڕەنسا دەهات.
WHAT A GOAL FOR MBAPPÉ'S BRACE ☄️
He's now France's fourth-highest scorer all time 🌟 pic.twitter.com/IxIEkj3Lxv
— ESPN FC (@ESPNFC) October 13, 2023
ئێمباپێ توانیویەتی لە 72 یارییدا لەگەڵ فەڕەنسا 42 گۆڵ بكات و لە ریزبەندی چوارەمی باشترین گۆڵكارانی مێژووی فەڕەنسا دێت.
جیرو لە ریزبەندی یەكەم دێت بە 54 گۆڵ ولە ریزبەندی دووەمیش تێری هێنری دێت بە 51 گۆڵ و لە ریزبەندی سێیەمیش ئانتوان گریزمان دێت بە 44 گۆڵ.