فه‌ره‌نسا

کلیان ئێمباپێ کەی چارەنوسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا

پێدەچێت ئاست و ئەنجامەکانی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بتوانێت کاریگەری زۆری هەبێت لەسەر بڕیاری ڕۆیشتن یان مانەوەی کیلیان ئێمباپێ لەم یانەیە.

بە درێژایی ئەم هاوینە هاوشێوەی هاوینی رابردوو، زۆرترین قسە و باس لەسەر چارەنوسی کلیان ئێمباپێ کرا، ئەو یاریزانە لە دووریان مانەوە و چوونی لە یانەکەی بوو، بەڵام دواجار ئەو یاریزانە جارێکی دیکە خەونی هاندەرانی ریال مەدریدی لەبار برد و مانەوەی لە یانەکەی راگەیاند.

دوای ئەوەی ئه ستێره فەڕەنسییه که له نامه یه کدا بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردەوە نایەوێت بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کارا بکات، بەرپرسانی قەتەری یانە شازادەکە رووبەڕووی ئەو یاریزانە بونەوە و دوو بژاردەیان له به ردەم دانا، یان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یانیش چوونی لەم هاوینە.

ئێمباپێ لەگەڵ هیچ کام لە مەرجەکان ڕازی نەبوو بۆ ماوەیەک بە تەواوی لەم تیپە دوورخرایەوە و تەنانەت وێنەکەشی لە بانەری بانگەشەییەکانلابرا. بەڵام دواجار هەردوولا توانیان لەسەر ئەوە ڕێکبکەون کە ئێمباپێ دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ تیپەکە بە دەستبەرداربوون لە مەرجی ئازادکردنی 100 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەی ئێکیپی فەرەنسی زانیاری نوێ دەستکەوتووە و بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندی نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دوای پەراوێزەکانی گواستنەوەی هاوینە باشتر بووە و ئێستا هەموو لایەنەکان زۆر سەبریان زیاترە. بەڵام هیچ کەسێک لە پاریس پێشبینی ناکات ئێمباپێ پێشکۆتایی هاتنی چامپیۆنزلیگ بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، ئاست و ئەنجامی ئەم وەرزە یانە فەرەنسیەکە لە چامپیۆنزلیگ پەیوەستە بە بڕیاری کۆتایی ئەو یاریزانە، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتا وێستگەی ئەم وەرزە یانەکە لە چامپیۆنزلیگ، جارێکی دیکە ئێمباپێ باس لە چارەنوسی خۆی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button