ئه‌مریکاگرنگترین

بە گەنمە شامی هێرش کرایە سەر نێیمار

Yariga App

یاریگا-

لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیهانی 2026, هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ڤێنزەوێلابە گۆڵێک یەکسان بوون.

سەرەڕای ئەوەی دروستکەری تاکە گۆڵەکەی بەرازیل بوو، بەڵام لە کاتی چوونە دەرەوەی یاریزانەکاندا، نێیمار داسێلڤا کەوتە بەر هێرشی هاندەران و هاندەرێک بە توڕەییەوە قاپێک گەنمە شامی کێشا بە سەری ئەستێرە بەرازیلییەکەدا.

دوای یارییەکە نێێمار لەو بارەیەوە وتی:

ئەو ئەگەر لە من بێزارە با بروات راهێنان بکات و بێت لە جێگای من یاری بکات، ئەو کەسە هیچ بەهایەتی ئەخلاقی فێر نەکراوە، هەرگیز ناتوانێت منداڵەکانیشی فێری پەروەردەیەکی باش بکات.

بە ڤیدیۆ دیمەنەکە ببینە:

نێیمار بە دروست کردنی تاکە گۆڵەکەی بەرازیل، ریکۆردەکەی دۆنۆڤانی یەکسان کردەوە و چووە پێشەنگی زۆرترین ئەسێست لەگەڵ هەڵبژاردە بە درێژایی مێژوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button