یاریگا –
لوکا مۆدریچ پێی وایە تاوەکو ئێستاش لەتوانایدایە هەر سێ رۆژ جارێک یاری بکات، بەڵام دۆخی ئێستای ریال مەدریدی قبووڵە.
ئەفسانەی کرواتی لەم وەرزەدا، ژمارەی یارییەکانی کەمبووەتەوە، ئەمەش دوای درەوشانەوەی بێوێنەی جود بێڵینگهام. مۆدریچ بەشداری لە حەوت یاریدا کردووە، بەڵام ماوەی بەشدارییەکانی تەنیا 391 خولەک بوون.
ئەستێرە کرواتییەکە ئاشکرای دەکات، حەزی بە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەک نییە، بەڵام رێز لە بڕیاری راهێنەر دەگرێت، لە لێدوانێکیدا بۆ فابریزیۆ رۆمانۆ، مۆدریچ دەڵێت
نامەوێت دووربکەومەوە، تەنیا دەمەوێت یاری بکەم. ئەگەر پێویست بکات، هەر سێ رۆژ جارێک بەشداری یاری دەکەم، چونکە لەڕووی جەستییەوە زۆر باشم. ئەوەی لە دەوروبەرم روودەدات، پڕۆسەیەکی ئاساییە و بەسادەیی وەریدەگرم. پێویستە لەڕووی دەروونییەوە خۆم بۆ ئەم دۆخە ئامادە بکەم و پێی رازی بم.
🇭🇷 Modrić: “I don’t want to be out… I just want to play, if necessary every 3 days, because I feel physically well”.
“Everything that happens around me is a normal process so I simply accept it like that. I have to mentally prepare for this situation”.
“Accept and move on”. pic.twitter.com/TS2pYbeYvW
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 11, 2023
بێڵینگهام ئێستا ئەستێرەی یەکەمی ریال مەدریدە، لە کۆی 10 یاریدا 10 گۆڵی بۆ لۆس بلانکۆس کردووە و خەریکە ریکۆرد دوای ریکۆرد دەشکێنێت.
لە دوای یارییەکانی نێودەوڵەتی، ریال مەدرید لە خولی لالیگا لە 21 ئەم مانگە بەرامبەر سێڤییا یاری دەکات.