ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسكی ئامانجی سەرەكی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە ئامانجی سەرەكی ئەم وەرزەی یانەكەی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە.

یانە كەتەلۆنییەكە پێشتر پێنج جار توانیویەتی نازناوەكە بباتەوە و كۆتا جار وەرزی 2014/2015 بوو، لە كۆتا دوو وەرزشیدا نەیتوانیوە بگات بە قۆناخی شانزەی پاڵەوانیەتیەكە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ پێگەی فەرمی بارسێلۆنا لیڤاندۆڤسكی ووتی: ئەمساڵ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گرنگترین پاڵەوانیەتیە بۆ ئێمە، هەموو یانەكەش زیاتر سەرنجیان لەسەر ئەوەیە چونكە دەزانین بۆ ئێمە چەند گرنگە.

بەردەوام بوو ووتی: ئێمە ئێستا زیاتر ئامادەین بۆ بردنەوەی نازناوەکە، ساڵی رابردوو شتەکان ئاڵۆزتر و شێواوتر بوون، ئێستا سەقامگیری زیاتر هەیە، گۆڕانکارییەکان بەهۆی هاتن و رۆیشتنی یاریزانانەوەیە.

سەبارەت بە چاڤی ووتی: من ئامادە و كراوەم بەرامبەر بەو شتانەی کە پێم دەڵێت، تامەزرۆی وەرگرتنی پێشنیارەکانم، سەرەڕای ئەزموونەکەم، هێشتا شتانێكی لێ فێربوو کە دەتوانێت یارمەتیم بدات گۆڵی زیاتر تۆمار بکەم و لە کاتی یارییەکاندا سوودی زیاترم بۆ تیپەکە هەبێت، ئەو بەرەو باشتر دەڕوات و کارەکانی روونتر دەبنەوە.

لە كۆتاییشدا ووتی: ئەم تیپە توانایەكی گەورەی هەیە، لالیگا و جامی سوپەرمان بردەوە و خواستەكانمان لە گەشەكردندان، ئێمە هەموو هەولێك دەدەین بۆ ئەوەی جارێكی تر لالیگا ببەینەوە و تا دوورترین خاڵ بڕۆین لە چامپیۆنزلیگ.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی

لەم وەرزەی لالیگادا لیڤاندۆڤسكی توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button