ئیسپانیا

بارسێلۆنا واز لە دانی ئۆڵمۆ ناهێنێت

Yariga App

یاریگا

یانەی بارسێلۆنا وەرزی رابردوو هەوڵێکی زۆریدا دانی ئۆڵمۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بگوازێتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

هێرشبەرەکەی یانە ئەڵمانیەکە یەکێکە لەو یاریزانانەی چاڤی راهێنەری بارسا هیوایەکی زۆری لەسەر داناوە، بۆیە بەردەوام لە کاتی نزیکبونەوەی مێرکاتۆوەکان، داوا لە یانەکەی دەکات ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا زانیاری نوێ لەسەر هەوڵەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی دانی ئۆڵمۆ بڵاودەکاتەوە و رایگەیاندووە، ئەو یاریزانە بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا.

ئۆڵمۆ هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە، بەڵام بۆی هەیە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بارساش دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە و خەرجیەکانیشی بە شێوەی قیست پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button