ئیسپانیا

زانیاری دڵخۆشکەر لەسەر پێکانەکەی گاڤی

Yariga App

یاریگا

گاڤی یاریزانە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا پێکانەکەی قورس نیە و دەتوانێت بەبێ کێشە یاری بکات.

بارسێلۆنا لە چەند هەفتەی رابردوودا کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی گیرۆدەی پێکان بوون و هەر چەند رۆژ جارێک هەواڵی پێکانەکانی یاریزانانی ئەم تیپە بڵاودەبێتەوە. دوایینیان گاڤی ناوەڕاستکاری لاوی ئەو یانەیە بوو، بۆیە هاندەرانی یانەکەی زیاتر دڵگران کرد.

بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە بلاوگرانا، سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن گاڤی لە راهێنانانەکانی لارۆخا تووشی پێکان بووە، بەڵام ئەو یاریزانە پێکانەکەی قورس نیە و دەتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بکات.

بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە چاڤی و هاندەرانی یانەکەی دڵخۆش کردووە، ئەویش لەبەر ئەوەی یانەکەیان 28ـی ئەم مانگە لە یاریی کلاسیکۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە و پێویستی زۆریان بەم یاریزانە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button